یەکێتی زانایان: لە پەرۆشی و دڵسۆزی زانایانی ئایینی تێدەگەین

سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام هێشتا لایەنی مەعنی و فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا  لەهەرێم رانەگەیاندووە.


دڵگرانی زانایانی ئایینیمان پێ گەیشتووەو لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و ژین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین.


دڵنیایی دەدەین بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستاو تایبەتمەندی مانگی رەمەزان، لە گەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر خەتین و هەوڵی پێویست لەو بارەوە دەدەین.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۱۹ی٤ی۲٠20