مامۆستا مەلا سەعدون ئاوەژەیی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ 20ی4ی2020 مامۆستا مەلا سەعدون ئاوەژەیی دوای تەمەنێک خزمەت و دڵسۆزی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بنەماڵەی بەرێزی مامۆستا مەلا سەعدون ئاوەژەیی


وێرای رازیبوون بە قەدەری خوای موتەعال، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای مەلا سەعدون ئاوەژەیی پێش نوێژ لە مزگەوتی نەوڕەسی مان پێگەیشت، کە ساڵانێکە خزمەت دەکاو بەهەستێکی بەرزی ئایینی و دڵسۆزیەوە تێکۆشاوە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و لە خوای میهرەبان داواکارین لێی خۆش بێت و جێگای فیردەوسی ئەعلا بێت، سەبوریش بدات بە خانەوادەکەی بدات.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20ی4ی2020