بنەماڵەی مەرحوم مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی سوپاسنامەیەک ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکەن

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی یەکێتی زانایان کراوە، بنەماڵەی مەرحوم مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی سوپاسی خۆیان ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکەن، لەبەرامبەر پرسەنامەو هەڵوێستی یەکێتی زانایان لەکاتی وەفاتی مامۆستای رەحمەتی.


لەبەشێکی سوپاسنامەکە هاتووە: ئێمە وەکو بنەماڵەی کۆچکردوو جەنابی (مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی) سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، کە لە وەها ساتێکی خەمناک و بەئازار بەسەرتان کردینەوەو پرسەو سەرەخۆشیتان ئاراستە کردین.


لە بەشێکی تری هاتووە: ئەو بەسەرکردنەوەیەی بەرێزتان وای کرد بەشێک لەو خەمەی هەمانە سووک بێتەوە.