رانیە: لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات

ئەمڕۆ یەك شەمە 26/4/2020 لە مزگەوتی نزا، بە بەشداری بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، و قایمقامی ڕانیە، و لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان، و بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین، و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی سنوری قەزای ڕانیە، کۆبونەوەیەکی فراوان سازدراو  ڕۆڵی بەرچاوی زانایان و ئەهلی مزگەوت لە پابەندبون بەڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ماوەی ڕابردودا بەرز نرخێنرا، و هەموو لا هاوڕابون کە پێویستە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان هەوڵی ئاسایی کردنەوەی مزگەوتەکان بدرێت، بەتایبەت کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانداین.