پارێزگاری هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان دەکات

سەرلەبەیانی ( 4/5/2020 ) بەڕێز شێخ نیاز ڕاغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری كێتی زانایان و بەرێز مامۆستا سید موسی باقلانی جێگری بەرپرسی لق و كارگێروئەندامانی لق
پێشوازیان كرد لە بەرێز د.فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر و بەڕێز د.دڵۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر



دواتر بابەتی گرنگی كردنەوەی مزگەوتیان تاو توێ كرد و بەڕێزیان دڵ نیای دایە


دواتر شێخ نیاز نقشبندی داوای لێ كردن هەركات دڵنیابون لەنەمانی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگاداریان بكەنەوە بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان


دواتر پارێزگار ی هەولێر دڵنیای دایە مامۆستایان كە نزیك بونەتەوە لە كۆنترۆل كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەم نزیكانە دێینەوە خزمەتان و بە كردنەوەی مزگەوتەكان سەركەوتن ڕادەگەیێنین


وە سوپاسی بێ پایانی مامۆستایانی ئاینی كرد و سەلامی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم و هەردوو وەزیری ناو خۆ وتەندروستی بە مامۆستایانی ئاینی گەیاند و هەول و تێكۆشانی مامۆستایانی ئاینی بەرز نرخاند


هەروەها شێخ نیاز نقشبندی داوای لێ كردن بە بەرپرسیارانە هەولی جدی بۆ كرێجیەكان بدەن و ئاسان كاری بۆ خەلكی خۆشەویستی سنوری پردێ و مەخمور بۆ هامو شۆ كردنیان و كار ئاسانی بۆ جوتیاران بكەن
وە بەڕێز پارێزگار بەلێنی زوو چارەسەركردنی دا
====================
ملا رعـد ئۆمەر بلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان