شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە

شێخ محمد ئەلحەسن ولد دەدو کە ناسراوە بە شێخ دەدو زاناو بیریارو کەسایەتیەکی دیاری نێو زانایانی مۆریتانیایە، دامەزرێنەری زانکۆی پێگەیاندنی زانایانی ئیسلامیەو خاوەنی چەندین نووسین و بەرهەم و وتاری بەپێزەو بەشداری زۆرێک لە کۆنگرە نێودەوڵەتیەکانی کردووە.


لەمیانی لێدوانێکی سەبارەت بە زانایانی جیهانی ئیسلامی باس لە زانایانی کوردستان دەکات و بە گەورە لەرووی زانست و زانیاری وەسفیان دەکات، هەروەک لەو گرتە ڤیدیۆیە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە دەڵێت: ئێستا بچۆ بۆ کوردستانی عێراق، زاناگەلێکی زۆر ئەبینی، کە لەبەیانی تا ئێوارە دەرس ئەڵێنەوە، لەکاتێکدا نە بڕوانامەیان هەیە، نە باسێک لەڕاگەیاندنەکاندا!


پێشکەشکار: بەڵام ئەو ئاستە زانستییەیان هەیە، کە بۆ نموونە شێخ دەدو بچێ بۆ لایان و لەسەر ئەژنۆ عیلمیان لابخوێنێ؟


شێخ دەدو: بەڵێ بێگومان، لەبەردەستیان دائەنیشم و سەریشیان ماچ ئەکەم.


پێشکەشکار: ئاخر ئەمە وەک ڕێزو ئەدەبی نێوان زانایانە، یان بەڕاستی ئەوان لەئاستێکدان، کەسێکی وەک تۆش سوودیان لێ ببینێ؟


شێخ دەدو: بەڵێ بەڕاستی شایەنی ئەوەن و سوودیان لێ ئەبینم.


 


ڤیدیۆکە لەم لینکەی خوارەوە ببینە:


https://youtu.be/tKX-0sTpkYA