مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئیمشەو 16-17ی5ی2020 مامۆستا ملا شفیق ئێدلبی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان هاوخەمی و پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا ملا شفیق ئێدلبی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (ملا شفیق ئێدلبی)مان پێگەیشت، کە دەکاتە مامی مامۆستا مەلا مسکین ئێدلبی.


مامۆستا کەسایەتیەکی دڵسۆزو ديندار بوو، لەهەمان کات خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەرو کۆمەڵایەتی بوو، ئەندامێکی دڵسۆزى یەکێتی زانایان بووەو ماوەی هەشت ساڵ بەرپرسی ناوچەی مێرگەسۆری یەکێتی زانایان بووەو ماوەیەکیش ئەندانی لقی سۆران بووە، وێرای ئەمەش مامۆستای ژیانی ئاوارەیی بینیوەو لەخزمەتەکانی دانەبڕاوەو لە ئاوارەیی و بەدیاریکراوی لە شاری زێوە وێڕای هەستی کۆردایەتی رۆڵی مامۆستایەکی دڵسۆزی بینیوە لە خزمەتکردن و پەروەردەو پێگەیاندنی رۆڵەی کورد، لەسەر ئەو هەست و هەڵوێستانەی تووشی ئەشکەنجە هاتووەو بگرە ماوەیەکی زۆر زیندانی سیاسی بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لە شەفاعەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێ بەش نەبێت..


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


17ی5ی۲٠۲٠