لەسەر پرسی خۆپارێزی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو كۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز دەکات

سەرلەبەیانی رۆژی پێنچ شەمە4/6/2020 شێخ نیاز راغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دوای ئەوەی كۆبونەوەی فراوانی خۆئەنجام دا لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی ناوچەكانی یەكێتی زانایانی سنوری لقەكەیان وەبەئامادەبونی مامۆستاشێخ موسی باقلانی جێگری بەرپرسی لق ئەندام وكارگێرانی لق بۆزیاتر وشیاركردنەوەی خەلك و نوێژخوێنان بەتایبەتی بە رێنمایە تەندروستیەكان بەتایبەتی لە حالی ئێستەی كوردستان كە خەریكە بگاتە لێواری لەدەست دەرجون نەتوانرێت كۆنترۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنابكرێت


بۆئەوەی نەبینە شاهێدی بینینی لەدەست دانی ئازیزانمان پێویستە بەجدی پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بین بۆ خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.


وەداوای لەسەر جەم مامۆستایانی كوردستان و هەولێری خۆشەویست بەتایبەتی تر كرد كە لەم ماوەیە زیاتر هۆشداری بە هاولاتیانی ئازیزبدەن.


بۆیە بەپێوستیان زانی كە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ببەستن و لە رێگای ڕاگەیاندنەكان زۆرتر پەیامیان بگەیێن ومامۆستایانیش لە رێگای میمبەرەكانیان خەلكی ئاگەداربكەنەوە


وەبەڕێزیان تكای كرد كەوا بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەلارێدا نەبرێت و بەسیاسی نەكرێت وبەجدی بەرەنگاری ببینەوە بە خۆپارێزی


بۆ جونمان بۆ مزگەوتی
1- تەوالێت ( W C ) مزگەوت بەكارنەهێنن
2- هەركەسەو (دووگرد)ی خۆی لەگەڵ خۆی ببات .
3- كەمامە ببەستێت
4- دەستەوانە لەدەست بكەن.
5- بۆشای لەنێوانیان هەبێت .
6- كاتی نوێژ و وتار كەمبێت .
7- زیكرونوێژی سونەت لەمالەوەبكەن
8- ئەوانەی نەخۆشن یاخوت تەمەنیان گەورەیە بانێنە مزگەوت


============================
ملارعـدئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندن و وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان