جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان تووشی کۆرۆنا بووە

مامۆستا مەلا عەتا پێنجوێنی جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان دوای دەرکەوتنی نیشانەکان و ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا دەرەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.


مامۆستا خۆی لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: خوای گەورە بەسەری کردمەوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19 کۆرۆنام، تاقیکردنەوەی خواییە بەهیوای دوعای خێری هەمووانم. مامۆستا ئەوەشی نووسیوە: الحمد لله علی کل حال، لەگەل هیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەک.


سوپاس بۆ خوای گەورە باری تەندروستی مامۆستا جێگیرە، لێرەوە نزا دەکەین خوای گەورە شیفای بەخێری مامۆستا عەتاو هەموو تووشبووانی کۆرۆنا بدات و ئەم پەتاو نەخۆشیە لەسەر کوردستان و مرۆڤایەتی هەڵبگرێت.


شایەنی باسە مامۆستا مەلا عەتا یەکێک بووە لەو مامۆستا بەرێزانەی هەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆڵی گرنگی گێراوە لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و پابەندی بە رێنماییە تەندروستیەکان و بەردەوامیش وەک تیمی یەکێتی زانایان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر خەت بوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکەو چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەی ئەم پەتای کۆرۆنایە.