لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە قایمقامی رواندوز دەکات

رۆژی 23ی6ی2020 شاندێکی باڵای لقی سۆرانی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بەرپرسی لق مامۆستا مەلا خالد مەلەکی سەردانی قایمقامیەتی قەزای رواندزی کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز کاک احمد قادر قایمقامی نوێی قەزای رواندز.


مامۆستایان پیرۆزباییان لێ کردو داوایان لە جەنابی قایمقام کرد کە هەوڵی خۆی بخەتە گەڕ بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە و داوای سەرکەوتن و موەففەقیان بۆ خواست.


لەلایەن خۆشیەوە قایمقامی رواندوز بەخێرهاتنی مامۆستایانی کردو سوپاسیانی کردن و دووپاتی کردەوە کە هەروەکو پیشەی خۆی هەموو هەوڵی خۆی بۆ خزمەت کردن دەخاتە گەڕ و ووتی لەم قۆناغەدا گرنگە مرۆڤ راستگۆو دڵسۆز بیت.


راگەیاندنی لقی سۆران