لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی٦ی٢٠٢٠ بەسەرپەرشتی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان و ئامادەبونی بە ڕێزان دكتۆر كمال بۆسكێنی و مامۆستا علی بەردەكۆزی و دكتۆر ابراھیم ھەرتەلی ئەندامانی لیژنەی فەتوای ڕانیە كۆبونەوەیەكی فراوان و كراوە لەگەڵ بەشێكی زۆری وتاربێژانی ڕانیە و دەوروبەری ئەنجامدرا و تێیدا گفتوگۆی تەواو كراو بە ڕەزامەندی ھەموو لایەك بڕیاردرا لەسەر :
١- بەناوی ھەموو زانایانەوە داواكارین حكومەتی ھەرێم بەدەم بانگەوازی دڵسۆزانەوە بێت و مووچە و ژیانی سەربەرزانە بۆ سەرجەم چین و توێژەكان دابین بكات.
٢- بە لەبەرچاوگرتنی ھەلومەرجی تەندروستی و بڵاوبونەوەی خێرای پەتای كۆڕۆنا لە ناوچەكە و زۆربونی حاڵەتەكان، دوای وەرگرتنی سەرنجی ھەموو بەڕێزانی بەشداربوو بەمەبەستی خۆپارێزی و لە پێناو سەلامەتی ژیانی نوێژخوێنان لەبەرڕۆشنایی بەڵگە شەرعیەكانی قوڕئان و سوننەت و قاعیدە فیقھی و ئوسوڵیەكان بڕیاردرا كە دوو ھەینی داھاتوو كە دەكاتە ٢٦ی٦ ی٢٠٢٠ و ھەروەھا ٣ی٧ ی٢٠٢٠، نوێژی ھەینی ئەنجام نەدرێ بەمەش موسوڵمانان گوناھبار نابن و بەویستی خوا ئەجر و پاداشتی ئەنجامدانی بە گوێرەی نیەت بۆ خاوەنەكەی دەنوسرێ، و دوا ئەو بەروارەش لە بەر ڕۆشنایی واقیعی تازە موسوڵمانان لە بڕیار و فەتوای نوێ ئاگادار دەكەینەوە.