پرسەنامە: مامۆستا مەلا وەلی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ 26ی6ی2020 مامۆستا مەلا وەلی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا وەلی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا وەلی)مان پێگەیشت. مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و، لە هەمان کاتدا کەسێکی ديندارو لەسەرخۆو قسەخۆش بوو، ماوەیەکی زۆرە وەک پێش نوێژ لە خانەقای لولان خزمەتی کردووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


26ی6ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی هەولێری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
لەگەڵ ڕازیبوونمان بە ویستی خوای گەورە، بەناوی خۆمان وسەرجەم زانایانی هەولێرودەوروبەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان به بونه ي کۆچی دوای ( ماموستا مەلا وەلی ) پێش نوێژلەخانەقای لولان ڕادەگەیەنین .


داواكارين له خوداي گه وره كوچكردو به به هه شتی بەرین شاد بكات و سەبوری دڵ و دەروونی خانەوادەی بەڕێزیان وکەس و کاریان بدات ان شاء الله .


انا لله و انا الیه ڕاجعون
لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
26/6/2020