بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک (فەرمان)ی کوڕی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا محمدأمین چەمچەماڵی سەرۆکی پێشووتری یەکێتی زانایان ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا محمدأمین چەمچەماڵی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (کاک فەرمان)ی کوڕتانمان پێگەیشت کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ئێوەو خزم و دۆستان ببەخشێت و جێگەی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


29ی6ی۲٠۲٠