مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

شەوی رابردوو مامۆستا مەلا شێخ حوسێن شێخ عمر بەرزنجی ئیمام وخەتیبی مزگەوتی ئیسکان لە کەرکوک کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا شێخ حوسێن شێخ عومەر بەرزنجی)مان پێگەیشت.


مامۆستا زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک بوو، دیندارو خواناس و زاناو ئەدیب و شاعیرو نوسەر بوو، جەنابی مامۆستا وەک ئیمام لەمزگەوتی ئیسکان لە کەرکوک خزمەتێکی زۆری کردووەو لەرووی کۆمەڵایەتی پیاوێکی قسەخۆش و ڕۆح سووک و شیرین و خانەدان و میوان دۆست بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی کەرکوک و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


2ی7ی۲٠۲٠