لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 14ی تەمموز/2020 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان لە گەڵ کۆمەڵێک لە زانایان لە گەڵ ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.


کۆبوونەوەکە سەبارەت بە بڵابوونەوەی نەخۆشی کۆرۆناو هەڵکشانی توشبونی بە نەخۆشیەکەو زیادبوونی ڕێژە ی مردن لە گەرمیان بوو، لەو بارەوە هەندێک گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەم نەخۆشیەو چارەسەری نەخۆشیەکەو وە کردنەوەی مزگەوتەکان وە دەربارەی نەبونی کەرەسەی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و بەتایبەتی نەخۆشخانەی قەڵا داواکرا لەبەرێز دکتۆر سیروان کەئامادەی کۆبوونەوەکە بوو هەوڵی جدی بدات بۆ خزمەتی نەخۆشانی کۆرۆناو نەخۆشیە کانی ر لەکەلار کۆبوونەوەکە دووکات ژمێری خایاند.


راگەیاندنی لقی گەرمیان