مامۆستا مەلا سەلیم شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 16ی7ی2020 مامۆستا مەلا سەلیم شارستێنی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا سەلیم شارستێنی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا سەلیم شارستێنی)مان پێگەیشت.


مامۆستا زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی بوو، دیندارو خواناس و زاناو پیاوێکی قسەخۆش و ڕۆح سووک و میوان دۆست بوو، بەردەوام حەزی خزمەت کردن و پەروەردەو بانگەوازی دینی خوای بەلاوە گرنگ بووەو خزمەت و هەوڵەکانی لەو بوارە دیارو بەرچاوە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


16ی7ی۲٠۲٠