مامۆستا مەلا رحیم حەمە ئەمین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 16ی7ی2020 مامۆستا مەلا رحیم حەمە ئەمین پێش نوێژی مزگەوتی شێخ سەلام لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا رحیم حەمە ئەمین


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا رحیم حەمە ئەمین)مان پێگەیشت.


مامۆستا زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی بوو، دیندارو خواناس و زاناو پیاوێکی قسەخۆش و ڕۆح سووک و میوان دۆست بوو،


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


16ی7ی۲٠۲٠