لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە (مەتران بەشار وەردە) سەرۆکی ئوسقفیەی ئیبرەشیەی کلدانی دەکات

 ئەمرۆ 19ی7ی2020بەڕێز شێخ نیاز راغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و بەئامادەبونی بەڕێز سید موسی باقلانی جێگری بەرپرسی لق و کارگێرو ئەندامانی لق


لەبارەگای لق پێشوازیان لەبەڕێز ( مەتڕان بەشار وەردە) سەرۆکی ئوسقفیەی ئیبرەشیەی کلدانی کرد.


سەرەتا شێخ نیاز نقشبندی بەخێرهێنانێكی گەرمی میوانانی كردو هاتنیانی بەهەنگاوێكی گرنگ لێكدایەوە بەتایبەت بۆ قولکردنەوەی گیانی پێكەوە ژیانی ئایینی لەكوردستان.


لەدرێژەی قسەكانی باسی پەیوەندی دێرینی تۆكمەی نێوان مامۆستایانی ئاینی و قەشەبەڕێزەكانی كوردستانی كرد لە هەول و ماندوبونیان لە فەراهەم كردنی پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەنێو دانیشتوانانی كوردستان.


دواتر بەڕێز مەتران بەشار وەردە سوپاسی پێشوازی گەرمەی لقی هەولێری یەکێتی زانایان كردو تەئكیدی لە هەماهەنگی و هاوكاری یەكتری كردو سوپاسی یەكێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی كرد و لەهەموو كاتەكان بەهانای ئاوارەی مەسیحیەكان هاتن و لە هەندێك شوێن مزگەوتیشیان كردۆتەوە.


هەروەهالەرێگای ( منظمة عنكاوا الانسانية، التابعة لايبارشية اربيل الكلدانية ) ژمارەیەک ماسک و پاکرەوەی دەستیان بەدیاری بۆ لقی هەولێری یەکێتی زانایان هێنا بوو.


دواتر شێخ نیاز نەقشبەندی دوو کیتابی ژیاننامەی حەزرەتی (نوح و عیسی )سەلامی خوایان لەسەربێ بەدیاری پێشکەش کردن، کە تەعبیر بووە لە بایەخی رێزگرتنی ئایینەکان و پێکەوژیانی ئایینی.


لەکۆتایی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان سوپاسی هاتنی بەڕێز (مطران بشار وردة رئيس اسقفية إيبارشية أربيل اللدانية ) و شاندی یاوەری کردو خۆشحالی خۆی دەربڕی.


....


ملا رعد ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاند ی لقی هەولێری یەکێتی زانایان