دوو گەنجی نابینا هەموو قورئان لەبەر دەکەن لقی سۆرانی یەکێتی زانایان خەلاتی رێزلێنانیان پێشکەش دەکات

 دوێنێ 19ی7ی2020 لە مەراسیمێکی شایستەو لە مزگەوتی سرێشمەی ناحیەی خەلیفان بەبۆنەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە لایەن دوو گەنجی شارەدێیەکەوە بەرێوە چوو.


لەو مەراسیمە ناوچەی خەلیفانی یەکیتی زانایان خەڵاتی ڕێزلێنانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و ناوچەی خەلیفان یەکیتی زانایانی بەخشەیە هەر یەک لە بەڕێزان (بڕوا عزیز محمود سرێشمەیی ،ادریس وەسفی جەوهەر سرێشمەیی) کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردووە.


لەو ئاهەنگە خنجیلانە چەند وتارێک پێشکەش کراو باس لە گەورەیی قورئان و پایەی ئەو کەسانە کرا کە بەو شێوە قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن.