مامۆستا مەلا خيرالله ميرخان مزوري کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 ئەمرۆ 21ی7ی2020 مامۆستا مەلا خيرالله ميرخان مزوري پێشنوێژى مزگەوتى ئازادی لە سۆران كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا خيرالله ميرخان مزوري


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مەلا خيرالله ميرخان مزوری)مان پێگەیشت، کە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە دوای نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


21ی7ی۲٠۲٠