مامۆستا مەلا ئەحمەد محمود خوڕخوڕەیی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ 22ی7ی2020 مامۆستا مەلا ئەحمەد محمود خوڕخوڕەیی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا ئەحمەد محمود خوڕخوڕەیی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مەلا ئەحمەد محمود خوڕخوڕەیی)مان پێگەیشت، کە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی7ی۲٠۲٠