بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مـــەلا محـــمد ئەمیـــن سەنگاوی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی دەکات

شەوی22-23ی7ی2020 مامۆستا مـــەلا محـــمد ئەمیـــن سەنگاوی ئەندامی ناوچەی شۆرشی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و پێشنوێژی مزگەوتی ناحیەی سەنگاو و وتارخوێنى مزگەوتى گوندی کربچنە كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مـــەلا محـــمد ئەمیـــن سەنگاوی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مـــەلا محـــمد ئەمیـــن سەنگاوی)مان پێگەیشت، كەسایەتی دیاری  ئاینی و كۆمەڵایەتی سنوری  سەنگاو و ئەندام لە ناوچەی شۆڕشی یەکێتی زانایان و وتاربێژی مزگەوتی گوندی کڕبچنە، کە خزمەتێکی زۆری موسڵمانان و خەڵکی دەڤەرەکەی کردووەو خاوەن هەستێکی پاکی دینداری و خزمەتکردن بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


23ی7ی۲٠۲٠