مزگەوتەکان بەرووی نوێژخوێنان کرانەوە

رۆژی  شەممە 25-7-2020 دوای چاوەڕوانییەکی زۆری نوێژخوێنان، دەرگای مزگەوتەکان کرانەوە، ئەمەش بووە مایەی دلخۆشی نوێژخوێنان و خەڵکی موسڵمانی کوردستان.


ئەمە لە کاتێکدا یەکێتی زانایان لەهەولی بەردەوام بووە بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان، بەپێی رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و پابەندی هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی، لەگەڵ ئەوەش لەبەرچاوگرتنی قۆناغی ئێستای ڤایرۆسەکەو بەرپرسیارێتی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بە زەرورەتێکی حەتمی دەزانێت.


شایەنی باسە نزیکەی دوو مانگە مزگەوتەکان بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون و نوێژی بەکۆمەڵ و وتاری هەینیان تێدا ئەنجام نادرێت، بەڵام لە ئێستادا بۆ نوێژی بە کۆمەڵ بەرووی نوێژخوێنان کراونەتەوە.