مامۆستا شێخ حسین پیرخدری دەربەندیخان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئیمشەو 27ی7ی2020 كەسایەتی دیاری كوردستان مامۆستا مەلا شێخ حسین پیرخدری دەربەندیخان كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا شێخ حسین پیرخدری دەربەندیخان


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (مامۆستا شێخ حسین پیرخدری دەربەندیخان)مان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا شێخ حسین پیرخدری شاهۆ زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و ئەهلی تەسەوف بوو، یەکێک بووە لە شێخە دیارەکانی کوردستان، بە هەست و هەڵوێستێکی بەرزەوە خزمەتی ئایین و نیشتمان و موسڵمانانی کردووەو، سەرپەرشتی مەردەسەو پێگەیاندنی فەقێیانی کردووەو پەیرەوکارێکی دیاری تەریقەتی نەشبەندی بووە، لەگەڵ ئەمەش سەخاوەت و خانەدانی و کۆڕی زیکرو عیرفانی بەردەوام هەبووەو، دیندارو خواناس و کەسایەتیەکی هەڵکەوتوو بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایان و موریدان و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


27ی7ی۲٠۲٠