لەهەمبەر سوکایەتیەکان یەكێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە


 

لەسەر ئەو قسەو سوکایەتیانەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان کردی، یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بە قسەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی لەدانیشتنی ئیمڕۆ 28/ 7/ 2020 کە ئاماژەی بە حوکمڕانی سەردەمی خەلیفەی راشیدین کرد بۆ هەموو لایەک رایدەگەیێنین، کە پەرلەمان شوێنی ئەو جۆرە کارانە نیەو پشت بەستن بە کتێبێکی هاوچەرخی مێژوویی بۆ هەڵسەنگاندنی مێژووی زێڕینی سەرەتای ئیسلام و هەڵوێستی خەلیفە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) شتێکی نازانستی و نالۆژیکیە، ئەمە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان لەهەمان کات بێڕێزییە بەرامبەر بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا، هیچ جۆرە سوکایەتیەک بەرامبەر یاوەرانی رێزدار جێگای قەبوڵ کردن نیەو پێویستە بکەری ئەو جۆرە کارانە بەزوویی داوای لێبوردن بکات و ئومێدمان وایە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگری بکات لە دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە.



یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

۲۸ی۷ی۲٠۲٠