لقی گه‌رمیان به‌شداری مه‌راسیمی هه‌ڵمه‌تی ناشتنی نه‌مام ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 7/11/2010له‌ژێر دروشمی [كوردستانێكی سه‌وز و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست] و، به‌ به‌شداری كۆمه‌لێكی زۆر له‌ به‌رپرسانی ده‌زگا حكومی‌و حیزبی‌و رێكخراوه‌ییه‌كان‌و، خوێندكاران‌و قوتابیانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عوسمان ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا، به‌شداریان كرد له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نه‌مام ناشتندا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان‌و، له‌ كه‌مپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كه‌لاری سه‌ر به‌ زانكۆی سلێمانی، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌ز‌و دارستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.