لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات

دوێنێ چوارشەممە، بەرواری 29/ 7/ 2020 بەرپرسوکارگێرانولێژنەی فەتوای لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی، پێشوازیان کرد، لەشاندێکی بالای لقی ۲٤ سەفینی پ د ک، کەپێکهاتبون لەبەرێزان، کاک هیوا احمد ئەندامی سەرکردایەتی پ د ک، بەرپرسی لقی ۲٤ سەفین و،بەشێک لەکارگێروئەندامانی لق، کە بەمەبەستی پیرۆزبایوجەژنەپیرۆزەی جەژنی قوربان لەزانایان، تەشریفیان هێنابو، لەلای خۆیانەوە بەرپرسی لق مامۆستا تحسین خۆشناو و کارگێرانی لقی زانایان، وێرای پێشوازیێکی گەرموبەخێرهێنانودەست خۆشی، چەند داواکاریو پێشنیارێکی پێویستوگشتیان پێشکەش بەشاندی میوان کرد، وەک لایەنی دەسلات دار لەحکومەتوپەرلەمان ،ئەوانیش لەلای خۆیانەوە، بەلێنی کارلەسەرداواکاریوپێشنیارەکانیان دوپاتکردەوە.


 


ملا زهرالدین خیلانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق