پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد

دوێنێ 31ی7ی2020 مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی یوسف رەزیکی ئیمام و خەتیب لە مزگەوتی حاجی ئامینە لە شاری دهوک كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی)مان پێگەیشت، مامۆستا لە تەمەنی خۆی گەلەک خزمەتی بەرامبەر ئیسلام و موسلمانان کردووەو خاوەنی هەستێکی جوانی دینداری و نەتەوەیی بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی دهۆک و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


31ی7ی۲٠۲٠