له‌ماوه‌ی سێ‌ مانگدا 33 حاڵه‌تی ته‌ڵاق هاتۆته‌ به‌رده‌م لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیان

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:

له‌ به‌رواری 28/7/2010 تاوه‌كو 2/11/2010 و، له‌ دانیشتنه‌كانی ڕۆژانی سێ‌ شه‌ممانی لیژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌و ئاریشانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كرێت، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا ڕاگه‌یاند: كه‌ " له‌ماوه‌ی سێ‌ مانگی ڕابردوودا، 33 حاڵه‌تی ته‌ڵاق هاتۆته‌ لیژنه‌كه‌مان‌و، ئێمه‌ش وه‌كو لێژنه‌ی فه‌توا كاری پێویستمان بۆ ئه‌نجام داون، له‌وانه‌ 6 حاڵه‌تیان نوسراوی جیابونه‌وه‌یان بۆ كراوه‌، 27 حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ندێكیان ڕیجعی بو‌ون‌و هه‌ندێكیان بائین بون‌و، هه‌ندێكشیان چاره‌ سه‌ری نه‌بووه‌‌و ته‌ڵاقی كه‌وتووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هاتنی چه‌ندین كێشه‌ی تری شه‌رعی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ هه‌موویان وه‌ڵامی پێویستیان دراوه‌ته‌وه‌ "

شایانی باسه‌: لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان زۆر چالاكانه‌ ڕۆژانی سێ‌ شه‌ممان له‌باره‌گای لیژنه‌ی فه‌توا له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار داده‌نیشن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و پرسه‌ شه‌رعی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه‌.