مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ10ی8ی2020 مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی)مان پێگەیشت، مامۆستا کەسێکی تازە پێگەیشتوو و روح سووک و کۆمەڵایەتی و خاوەن هەستێکی بەرزی کوردپەروەری و کوردەواری بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


10ی8ی۲٠۲٠