مامۆستا مەلا ئەنوەر لاسەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

دوێنێ چوارشەممە 12ی8ی2020 مامۆستا مەلا ئەنوەر لاسەیی لە سنووری قەزای شەقڵاوە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا ئەنوەر لاسەیی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا ئەنوەر لاسەیی)مان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشی و تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا پێشنوێژی مزگەوتی خانزاد لە ناو بازاڕی شقلاوە بوو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بوو، دیندارو خواناس و کەسایەتیەکی دیاری سنووری قەزای شەقڵاوە بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی شەقڵاوەو خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


13ی8ی۲٠۲٠