ئەنجومەنی فەتوای شەرعی ئیماراتی سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات

لەهەمبەر بەژداری کردنی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەی (فقه الطوائ) ئەنجومەنی فەتوای شەرعی ئیماراتی سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەرێزیان دەکات.


کۆنگرەکە لەلایەن هەردوو دامەزراوەی رابیتەی ئیسلامی جیهانی و ئەنجومەنی فەتوای شەرعی ئیمارات لە رۆژانی 18-19/7/2020 رێکخرا بوو، کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس و بە بەژداری ژمارەیەکی زۆر لە گەورە زانایانی جیهانی ئیسلامی بەناونیشانی (فقه الطوارئ.. معالم فقه ما بعد جائحة فایروس کورونا المستجد) بەرێوە چوو.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لەو کۆنگرەیە بە تێرو تەسەلی باسی لە پێگەو رۆڵی دامەزراوەیی ئایینی کوردستان کرد، سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و خستنە رووی روانگەی شەرعی سەبارەت بەتەواوی بابەت و پرسەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆناو لەو نێوەشدا رۆڵی دامەزراوەکانی بەرز نرخاند.


لەسەر ئەو بەژداریکردنەو هەوڵ و هەڵوێست و رۆڵی دامەزراوەی ئایینی لە کوردستان ئەنجومەنی ناوبراو سوپاسنامەیەکی تایبەتی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کردووەو خۆشحاڵی خۆی بە ئاراستەکردنی ئەو سوپاس و پێزانینە بۆ بەرێزیان دەربڕیوە.