کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەمەبەستی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

لە راگەیانداروێکدا راگەیاندنی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەمەبەستی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و شێوازی پێشکەش کردن لە کۆلێژی نلوبراو ئەمەی خوارەوەی بڵاوکردۆتەوە:


 


پێشکەشکردن بۆ كؤلێژى زانسته‌ ئيسلاميه‌كان- ز سەڵاحەدین


 


ئێستا ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژه‌يى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى‌ نێر ومێ ده‌توانن ناونوسين بكه‌ن له‌ كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان زانكۆى سه‌لاحه‌ددين.


مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به‌ سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل:


يه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن به‌ سيسته‌مى ڕاسته‌وخۆ:


مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به‌ لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان:


1- مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له‌ (30) ساڵ زیاتر بێت .


2- ده‌رچووانی ساڵانی 2017-2018- 2018-2019 مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه‌. به‌ڵام ده‌رچووانی 2017-2018 ده‌بێ پشتگیری بێنن له‌ قوتابخانه‌كه‌یان كه‌ له‌ هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون له‌ ساڵى ڕابردوو.


قوتابی پێشكه‌ش كار ده‌بێ زانكۆ ڵاین ياخود كريديت به‌ أون ڵاين پڕ بكاته‌وه، ناوی به‌شه‌كانی كۆلێژمان بنوسێت له‌ سه‌ره‌تاى ليسته‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوی ناگه‌ڕێته‌وه‌.


3- كه‌مترین كۆنمره‌ بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له‌ (60) كه‌متر بێت. واته‌ به‌ كۆنمره‌ى 420.


4- مه‌رجه‌ قوتابی له‌ چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربچێت به‌ پێی پسپۆری به‌شه‌كه‌. وه‌ تاقيكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر 40 نمره‌ ده‌بيت.


دووه‌م: وه‌رگرتن به‌ پێی سیسته‌می پاڕاڵێل:ـ به‌مه‌رجێك نمره‌ له‌ 55 كه‌متر نه‌بێت


1- مه‌رجی ته‌مه‌نی قوتابیان كه‌ به‌ سیسته‌می پاڕاڵێل پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ 40 ساڵ زیاتر نه‌ بێت. واته‌ له‌ دايك بووى ساڵى 1980 بەرەوسەر بێت.


2- تێپه‌ر نه‌ بوونی (5) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر دوایین بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. واته‌ ده‌رچووانى ساڵى 2015-2016 تا ساڵى 2019-2020 مافى پێشكه‌ش كردنيان هه‌يه‌.


3- بۆ ده‌رچووانی زانستی وێژه‌یی وئاماده‌يى ئيسلامى وپه‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامییه‌كان -دبلوم- مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌يه‌ بۆ كۆلێژه‌كه‌مان به‌ سیسته‌می پاڕاڵێل. به‌مه‌رجێك نمره‌يان له‌ 55 كه‌متر نه‌بێت وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یمانگا مه‌رجه‌ نمره‌ی په‌یمانگا له‌ 65 كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی كردنی ته‌مه‌ن و تێپه‌ر نه‌بوونی 5 ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی په‌یمانگاكه‌یان.


4- مه‌رجه‌ قوتابی له‌ چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت به‌ پێ پسپۆری به‌شه‌كه‌ وه‌ پێویست ناكات تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.


سێیه‌م: پێداویستیه‌كان:


1- دوو دانە كۆپی نفوس ياخود كارتى نيشتمانى.


2- دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ وپشتى سپى بێت.


3- وێنه‌یه‌كی كۆپی له‌ فۆرمی پڕكراو، ده‌توانن له‌ لينكى خواره‌وه‌ دايبه‌زێنن.


4- ناسنامه‌ی قوتابی كه‌ كۆدی تێدایه‌ كه‌ به‌و ناسنامه‌ په‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه‌.


5- فایل تعلیق له‌ استنساخی كۆلێژ ده‌ست ده‌كه‌وێت .


تێبينى:



  • فۆڕم له‌ كۆلێژ دابه‌ش ده‌كرێت وه‌ ده‌توانن له‌ سايتى كۆلێژ دايبه‌زێنن پڕى بكه‌نه‌وه‌.

  • بۆ زیاتر كار ئاسانی بۆ قوتابیانی پێشكه‌ش كار هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌ت به‌ شه‌كان به‌ شیوه‌ی مه‌لزه‌مه ده‌توانن ‌ وه‌ربگرن بۆ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌، له‌ استنساخی كۆلێژ ده‌ست ده‌كه‌وێت.

  • ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 3 ڕۆژ فۆڕمه‌كه‌ بگه‌ڕێنيته‌وه‌


بەشەکان:


به‌شی شه‌ریعه‌


خوێندنی ئیسلامی


به‌شی په‌روه‌رده‌وى ئایینی.


ناوونیشان:


هەولێر، شەقامی 30 مەتری، نزیک پردی سەیداوە.