مامۆستا مەلا قادر چەلەبی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 9ی9ی2020 مامۆستا مەلا قادر چەلەبی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا قادر چەلەبی


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری برادۆست و سۆران و ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی سۆرانی یەکێتی زانایان (مامۆستا مەلا قادر چەلەبی)مان پێگەیشت.


مامۆستای مەرحوم زاناو کەسایەتیەکی سادەو دڵسۆزو خاوەن هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، هاوکات خزمەتێکی زۆری لە ریزەکانی یەکێتی زانایان هەیەو لەرووی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و کارە باشەکان جێگەی دیار بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی9ی۲٠۲٠