لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی پێشوازی کرد لە وەفدێکی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی

 دوێنێ چوارشەممە ۹-٩-٢٠٢٠ لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز دکتۆر ابراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و بەڕێزان مامۆستا عثمان داود کاگێڕی لق و مامۆستا عبداللە خوڕخوڕەیی بەرپرسی ناوچەی ڕانیە و لەگەڵ چەند مامۆستایەکی بەڕێزی تر ، پێشوازیان کرد لە وەفدێکی لقی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی لەڕانیە کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا جیهاد زەنگڵ بەرپرسی لق و مامۆستامحمد سینەمۆکی و مامۆستا بەڵێن و مامۆستا اسماعیل پیرانی ئەندامانی لق..