مامۆستا مەلا هادی دوبەردانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئێوارەی 9ی9ی2020 مامۆستا مەلا هادی دوبەردانی كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا هادی دوبەردانی


هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری بەردەڕەش (مامۆستا مەلا هادی دوبەردانی)مان پێگەیشت. کە لە تەمەنیدا رۆڵيکی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتی مزگەوت و کۆمەڵگەو ئەندامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی9ی۲٠۲٠