مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

دوێنێ 9ی9ی2020 مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي


هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری زاخۆ (مامۆستا مەلا احمد مصطفى حاجي)مان پێگەیشت. کە لە تەمەنیدا رۆڵيکی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتی مزگەوت و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەندامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی9ی۲٠۲٠