مامۆستا مەلا عبدالکریم صۆفی عبدالله کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 11ی9ی2020 زاناو کەسایەتی دیاری شاری زاخۆ مامۆستا مەلا عبدالکریم صۆفی عبدالله كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا عبدالکریم صۆفی عبدالله


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری زاخۆ و ئەندامی کارای یەکێتی زانایان و خاوەن (مامۆستا مەلا عبدالکریم صۆفی عبدالله)مان پێگەیشت.


مامۆستای مەرحوم زاناو شارەزاو کەسایەتیەکی سادەو دڵسۆزو خاوەن هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، هاوکات خزمەتێکی زۆری لە ریزەکانی یەکێتی زانایان لەساڵی هەشتاکان هەبووەو هەڵگری مەدالیای رێزلێنانی مەرحوم مەلا مستەفای بارزانی بووە، لەرووی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و هەنگاوە نیشتمانیەکان جێگەی دیار بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی9ی۲٠۲٠