لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانایانی ناوچەکانی کۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێ شەممە 15ی9ی2020 لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی هەرسێ ناوچەکانی سپی حەسارو بەردەقارەمان و شۆڕشی یەکێتی زانایان کۆبوەوە.


شایانی باسە کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی بەڕێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و مامۆستا عزیز جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا ئاراز بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی لق ئەنجام درا بەمەبەستی تاوتوێ کردنی هەندێک بابەتی مەیدانی و گەیاندنی ئاراستەو ڕێنماییەکانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا وە پێدانی ناسنامە ی ئەندامێتی یەکێتی زانایان و پیرۆزبایی لێکردنیان بەو بۆنەیەوە.


جێی ئاماژە بۆکردنە تەواوی مامۆستایانی ئایینی سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینیان هەبو بۆ لقی چەمچەماڵ و هەوڵ و ڕۆڵی لقەکە لە سنورەکەدا و بەبیرو بۆچونە جوانەکانیشیان کۆبونەوەکەیان ڕازاوەتر کرد .