بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزیان یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی د.عومەر مەلا حسن مرۆ دەکات

 نیوەرۆی ئەمرۆ 25ی9ی2020 دایکی بەرێز د. عومەر مەلا حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێزیان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز د.عومەر مەلا حسن مرۆ


ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائشە حمد عوسمان) دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت، کە دوای ململانێکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادەو کەس و کارتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ئێوەی بەرێز ببەخشێت و جێگەی دایکی رەحمەتیتان بەهەشتی بەرین بێت.


 


 انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


25ی9ی۲٠۲٠