یەکێتی زانایان بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدیان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات

 رۆژی 1ی10ی2020 شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدیان كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی رۆحانی و خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز ماڵباتی بابا شێخ و ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی


دوێنێ پێنج شەممە 1ی10ی2020 هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، بابا شێخ سەرۆکی ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدیانمان پێگەیشت کە بەھۆی نەخۆشیەوە لەشاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.


کەسایەتی بابا شێخ وەک رابەری رۆحانی ئێزیدیان رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لەپرسی پێکەوەژیان و هاوسەنگی و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان، هەروەک لە هەستی نیشتمانپەروەری و هەماهەنگی بۆ دۆزی رەوای کوردو رەوشی ئێزیدیان و سەقامگیری ناوچەکە پێگەی دیارو کاریگەر بوو.


بەم بۆنەوە پرسەو سەرە خۆشی ئاراستەی خانەوادەو میری ئێزیدیان و ئەنجومەنى روحانی و ئێزیدیانی کوردستان و جیھان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە بەرێزتان ببەخشێت.


 


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


2ی10ی2020