شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 7ی10ی2020 شاندێکی پەرلەمانی عیراق کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د. بەشیر خلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و د. محمد شاکر ئەندامی پەرلەمانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن سەرۆک و جێگرو بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی کران.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانەو تیشکی خستە سەر دوا پێشهات و پرسە گەرمەکان بەتایبەت دۆخی ئایینی و هەڵوێستی زانایان.


هەر لە دیدارێکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە دام  دەزگا ئاینیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کراو رۆڵی کاریگەری زانایانی ئاینی بەرز نرخێندراو تەئکید لەوەش کرایەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردن، هەماهەنگی پتری نێوان هەردوولاو دەزگا پەیوەندارەکان پتەوتر بکرێت.