مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات

دوێنێ 9ی10ی2020 مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری)مان پێگه‌یشت. که‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو خوا ویست بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی زاخۆ و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


10ی10ی۲٠۲٠