وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ۱۲ی۱٠ی۲٠۲٠ بەڕێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کردو لە لایەن سەرۆک و جێگرو بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی کرا.


لە دانیشتنیکی دۆستانەدا وێرای گەنگەشەکردنی چەند پرس و بابەتێک، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پێزانینی خۆی ئاراستەی یەکێتی زانایان کرد لەهەمبەر ئەو رۆڵە ئەرێنیەی لەسەر هەردوو ئاستی ئایینی و نەتەوەیی دەیگێڕن، بەتایبەت لێک نزیک کردنەوەی نێوان پێکهاتەکان و پاراستی هاوسەنگی و سەقامگیری لە کوردستان.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی هەڵوێستی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کردو جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێتی زانایان هەمیشە هاوکارو هەماهەنگە بۆ هەر هەنگاوێک لە خزمەتی رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و لەبەرژەوەندی گشتی دابێت