یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی بریکاری نوێی وەزارەتی ئەوقاف دەکات

ئەمرۆ 13ی10ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا حسن قادیانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جیهاد بێسفکی بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکار بوون سەردانی بەرێز زێندین مەولود بریکاری نوێی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی بریکاری نوێ کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خوات، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە هەموو لایەک لەخزمەتی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوت و رەوشی دینداری بین لە کوردستان.


هەر لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پرس و بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە کراو تەئکید لەهەماهەنگی هاوکاری نێوان دەزگا ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، وەک پێویستیەکی کارکردن لە قۆناغی ئێستادا.


لەلایەن خۆشیەوە بریکاری نوێی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بەو سەردانەی یەکێتی زانایان، سوپاسی خۆی ئاراستە شاندەکە کردو بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی دووپات کردەوە.