بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان تاقیکردنەوەي یەکسانی کردنی بروانامە بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ شەممە ١٧⁄ ١٠⁄ ٢٠٢٠ تاقی کردنەوەکانی کۆتای یەکسانی کردنی بروانامە دەستیپێکرد بۆ ئەوانەی خوازیاری یەکسانی کردنی بروانامەکانیان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی ھۆڵەکانی تاقی کردنەوە بەڕێز د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بەوەکالەت شێخ ابراهیم برزنجی بەرێوەبەری پشکنین و مزگەوتەکان سکرتێری لێژنەی زانستی، سەردانی ھۆڵی تاقی کردنەوەکانیان کرد کە لە پەیمانگای کوردستان بەڕێوەدەچن، لەگەڵ بەشداربوان و مامۆستایان گفتوگۆیان کردو ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ گشت ئەوبەڕێزانە خواست کەتاقی کردنەوەکان ئەنجام دەدەن.


جێگەی ئاماژەیە ٤٢ کەس لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم بەشداریان کردەوە و ئەزمونەکانیش ماوەی ١٢ رۆژ دەخاێنێت.