لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین دەکات

 رۆژی پێنج شەممە 22س10ی2020 لقی ڕانیە ی یەکێتی زانایان بەسەر پەرستی بەڕێز مامۆستا عبدللە دەروەکۆتری لێپرسراوی لق و بەشێك لە پێش نوێژو وتارخوێنانی سنوری لق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیان كرد.


سەرەتا زانایان پیرۆزباییان ئاراستەی كاك دكتۆر دیار ابراھیم كرد بەبۆنەی  دەستبەكاربونی وەكو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین.


پاشان گفتوگۆكرا دەربارەی بارو دۆخی پەتای كۆڕۆنا لە سنورەكە و ڕۆڵی مینبەرو زانایان لە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی تەئكیدی لێكرایەوە.


بەشی ڕاگەیاندنی لق