مامۆستا مەلا عبدالعزیز قادیانی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات

ئەمرۆ 11ی11ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا عبدالعزیز قادیانی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالعزیز قادیانی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو که‌سایه‌تی دیاری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مەلا عبدالعزیز قادیانی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسێکی زاناو بەهەڵوێست و خواناس و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت فەقێ و تەدریس بوو، هەروەها خاوەن هەستێکی نیشتمانی بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی11ی۲٠۲٠