سعودیە : بەبەشداری وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێم،كۆنگرەی( رۆژی عیراق) بەرێوەچوو،


مەریوان نەقشبەندی – شاری مەككە
لەژێر دروشمی بەشداریكردن و هاوبەشیی راستەقینە لەحكومەت،گەرەنتی سەقامگیریی و سەركەوتنی عیراقە، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق لەشاری مەككە لەعەرەبستانی سعودیە كۆنگرەی (رۆژی عیراق)ی بەرێوەبرد،
لەم كۆنگرەیەدا بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەپەرلەمانتار و گەورەبەرپرسانی حزبی و حكومی عیراق و نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەندین وڵاتی عەرەبی و گەورە مەرجەعە ئیسلامیەكانی عیراق ( سوننە و شیعە) و بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی كوردستان و سەدان زانای ئاینی و كەسایەتی و رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتانی عیراق بەشداریان كرد، لەم كۆنگرەیەدا چەندین وتاری لایەنە عیراقیەكان پێشكەشكرا و هەموان ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد و كوردیان لەعیراقدا بەفاكتەریی سەقامگیریی و دیموكراسیەت وەسفكرد،.وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەجلی كوردیەوە لەم كۆنگرەیەدا وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بۆ رۆڵی كاریگەر و ئیجابی سەركردایەتی سیاسی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەقامگیری و پێكەوەژیانی ئاینی لەكوردستان و عیراق كرد و رایگەیاند:لەم رۆژەدا ئێمە لەنزیك كەعبەی پیرۆز و لەئامێزی قیبلەی موسڵمانانداین،پێویستە دوعا و پارانەوەمان بۆ سەربەرزی موسڵمانان و یەكڕیزی میللەت و گەلی عیراق بێت ،بەتایبەتیش دەستپێشخەریە گرنگەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی كە هیوای بۆ عیراقیەكان بەگشتی گێڕاوەتەوة.