یه‌كێتی زانایان له‌ ته‌ندروستی دكتۆر فائیز ده‌پرسێت

رۆژی 11/11/2010 شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌ مه‌به‌ستی پرسیاركردن له‌ باری ته‌ندروستی دكتۆر فائیز سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاریان كرد.

دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كی قورس بوو، شاندێكی یه‌كێتی زانایان، كه‌ له‌ سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێ:هاتبوون، سه‌ردانی دكتۆر فائیز مه‌لا به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان‌و راگری كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای دڵدانه‌وه‌‌و دوعای به‌خێر ئاماده‌باشی هه‌موو پشتگیریه‌كی به‌ڕێزیان كرد‌و، هیوایان خواست خوای مه‌زن‌و دلۆڤان شیفای به‌خێریان بدات.